بەفەرمی یانەیەکی دیکە لە پرێمەرلیگ دابەزی

 

 

 

 

بەفەرمی یانەی هال سیتی لە خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی بۆ چامپیۆنشیپ دابەزی دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی کریستال پاڵاس
تووشی شکستێکی گەورەهات.

لە یارییەکانی گەڕی 37ی خولەکەدا کریستال پاڵاس میوانداری یانەی هال سیتی کرد و یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە، گۆڵەکانی یانەکە لە رێگەی یاریزانان وێلفرێد زاها، کریستیان بینتکی، لوکا میلیفۆچیفچ و پاتریک ڤان ئانهۆڵتەوە تۆمارکران.

دوای ئەم شکستە یانەی هال سیتی بەفەرمی بۆ چامپیۆنشیپ دابەزی، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا لە پلەی هەژدەیەمە بە 34 خاڵ، لەم وەرزەدا یانەکە 73 گۆڵی لێکراوە زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکە و لە 37 یاری رابردوودا 21 یاری دۆڕاندووە، 9 یاری بردووەتەوە و 7 یاریش یەکسانبووە.

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *