یاریزانێکی هەڵبژاردەی چیک لەسەر قەرزداری خۆی کوشت

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی چیک کە لە یانەی گازی ئەنتاپ یاریدەکرد لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

فرانچیک رایتۆرالی تەمەن 31 ساڵان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە  لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، دواتر دەرکەوت کە بە قایشی پانتۆڵەکەی خۆی خنکاندووە و بەهۆی قەرزاربوونەوە ئەو کارەی کردووە.

رایتۆرال کە ماوەی دوو ساڵ لە ریزی هەڵبژاردەی چیک یاری کردووە، ئەموەرزە پەیوەندی بە یانەی گازی ئەنتاپەوە کرد.

رایتۆرال یاریزانی باڵی راست بووە، لە ماڵەکەیدا نامەیەک دۆزراوەتەوە کە بە زمانی چیکی نووسراوە و دوای ئەوەی کە وەریانگێراوە، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە بەهۆی قەرزداربوونەوە خۆی کوشتووە.

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *