بارسێلۆنا پێشەنگی لە ریال مەدرید وەرگرتەوە

لیۆنێل میسی ئەستێرەو باشترین یاریزانی یارییەکە هۆکاری سەرەکی بردنەوەی بارسێلۆنا بوو، بووە خاوەنی گۆڵی ژمارە 23 لە یارییەکانی کلاسیکۆ.

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، یاریزانانی ریال مەدریدی لەبەردەم دەیان هەزار هاندەری مەدریدی شەرمەزارکرد، کاتێک بە گۆڵێکی کوشندە لە دوا خولەک سێ خاڵ و پێشەنگی لالیگای لەچنگی رکابەرەکەی سەند.

لە یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیا لە گەڕی 33ی لالیگا، ریال مەدرید لە بە پشتیوانی زیاتر لە 90 هەزار هاندەری خۆی و یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید، رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنای میوانی بووەوە، ریال بە هێرش و فشار دەستیپێکرد و لە خولەکی 28 کاسێمیرۆ یاریگەی هەژاند، کاتێک گۆڵی یەکەمی بۆ ریال تۆمارکرد.

خۆشییەکانی هاندەران زۆری نەخایاند، کاتێک مێسی بە تۆمارکردنی گۆڵێک هەموویانی بێ دەنگ کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە گێمی دووەم و خولەکی 73 ئیڤان راکیتێش گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ بارسا تۆمارکرد و گۆڵەکە باری دەروونی یاریزانانی ریال مەدریدی تێکدا، بەڵام ناوبژیوان باری ریال مەدریدی قورسترکرد، کاتێک سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەکەی راستەوخۆ بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

ریال مەدریدی فشارەکانی بۆ سەر گۆڵی میوان زیاتر کرد و لە خولەکی 86 لە رێگەی خامێس رۆدریگێز گۆڵی دووەمی کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوەو یاریگەی هەژاندەوە.

بەڵام لیۆنێل مێسی لە دوا کاتی یارییەکە و لە خولەکی 92 گۆڵی سێیەم و بردنەوەی  بارسێلۆنای تۆمارکرد.

دوای گۆڵەکە مێسی چووە بەردەم هاندەرانی ریال مەدریدی و درێسی خۆی بۆیان نمایش کردن و هەموویانی بێ دەنگ کرد، مێسی بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی وەک گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆ بەرزکردەوە بۆ 23 گۆڵ، هەروەها ئێستا مێسی بووە خاوەنی 500 گۆڵ بە درێسی بارسا لەهەموو خول و پاڵەوانێتییەکاندا.

یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات و جارێکی دیکە ریال مەدریدی دوای سێ ساڵ هەر نەیتوانی لە نێو یاریگەی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکە بباتەوە.

بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی بوونە 75 خاڵ و پێشەنگی لە ریال مەدرید وەرگرتەوەو لەکاتێکدا هێشتا 5 گەڕ لە خولەکە ماوە، بەڵام ریال مەدرید یارییەکی دواخراوی ماوەو واتە شەش یاریی بەڵام بە وێنەی شەش فایناڵ، چونکە دۆڕانی هەر یارییەک واتە لەدەستدانی نازناوی ئەم وەرزە، لەکاتێکدا ئەگەر بارسا هەموو یارییەکانی بباتەوە.

You may also like...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *